
دۆخێکی باراناویی
SNN
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە درەنگانی ئەمشەوەوە تا بەرەبەیانی هەینی بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم لە چەند ناوچەیەکی هەرێم هەیە و لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی رایگهیاند: “کاتەکانی درەنگی ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی ھەینی 27ی1ی2023، بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم ئەبێت لەناوچە سنووریهكانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە.
باسی لەوەشکردووە: لە نیوەرۆی رۆژی شەممەوە 28ی1ی2023، کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەرناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە سەرەتاش لە سنووری پارێزگای دھۆکەوە دەست پێدەکات و کاتەکانی شەو بە شێوەی پچر پچر کاریگەری بۆ سەر تەواوی ناوچەکان ئەبێت. بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەگەری باران ئەبێت. لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا لەبەرەبەیانی رۆژی یەکشەمەدا 29ی1ی2023، کاریگەری لاواز ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: لەرۆژانی دووشەمە و سێشەمەی ناوەڕاستی ھەفتەی داهاتوو کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە چالاکتر ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان بارانی مامناوەندی بەردەوام و ھەندێک کاتیش لێزمە باران بە ھەورە تریشقە و با بەخێرای 15 تا 30کم/س چالاک ئەبێت، لەگەڵ بارینی بەفرێکی چر لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان، لە رۆژی چوارشەممە 1ی2ی2023، کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لاواز ئەبێت و بەلاوازی تا کۆتایی ھەفتە کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی ھەفتەی ئایندەدا ناجێگیر ئەبێت ،بەگوێرەی کات و ناوچەکان بەرز و نزمی بەخۆیەوە ئەبینێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









