زانیاری نوێ لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکرێت

دۆلاری ئەمریکی
SNN
بەڕێوەبەری پێشووتری بانکی رافیدەین زانیاری نوێ لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکات و باس لەوەش دەکات، ” هەر دۆلارێک لە هەر کوێ بجوڵێندرێت، ئەمریکا ئاگادارە”.
زیا ئەلخەیون بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، “بانکی ناوەندی بەرپرسیار نییە لە مامەڵەکردن بە دۆلار و هەموو دۆلارەکان کە لە ئەمریکاوە دێن بەناوی وەزارەتی داراییەوە تۆمار دەکرێن و کۆنتڕۆڵ و مەرج هەیە بۆ دەرهێنانی پارە’.
راشیگەیاندووە: “بازرگانە گەورەکان قۆرغکارییان ئەنجامداوە لە کڕین و فرۆشتنەوەی دۆلاردا بۆ ئەوەی لە رێگەی خستنە سەر هەژمارە تایبەتییەکانیان سوودێکی زیاتر بەدەستبهێنن”.
وتیشی، “پارەی نەوت نایەتە راستەوخۆعێراقەوە و بەڵکو دەچێتە بانکەکانی وەک جەی پی مۆرگان و بەشی ریسێرڤ بانکی فیدراڵی ئەمریکا، هەر بۆیە هەر دۆلارێک لە هەر کوێ بجوڵێندرێت، ئەمریکا ئاگادارە.”
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەلخەیون ئاماژەی بە رۆڵی بانکە ئەهلییەکان کردووە لە ناجێگیری نرخی دۆلار و رایگەیاندووە: ” نزیکەی 72بانکی ئەهلی هەیە، و تەنها ناون و نازاندرێت ئەو هەموو پارەیە لە بانکە حکومییەکان وەریدەگرن بۆ کوێی دەبەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەندێک لە بازرگانان سوودیان لەم بەرزبوونەوەیەی دۆلار و بارودۆخی ئابووری وەرگرتووە، بە جۆرێک ئەگەر دۆلار بە رێژەی 10% بەرزبووەوە، ئەوا بە بیانووی هاوردەکردنی کەرەستە لە دەرەوەی وڵاتەوە بە رێژەی 50% لەسەر هاووڵاتیان نرخەکەی زیاد دەکەن، بۆیە بارگرانی دەکەوێتە سەر هاووڵاتیان”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









