“ناردنی 400 ملیارەكە لە ڕووی یاساییەوە كۆتایی هاتووە بەڵام ناكەتە ئەوەی عێراق پارە بۆ هەرێم نەنێرێت”

دیناری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری كۆتایی و یەكلاكەرەوەن و هیچ كەس مافی ئەوەیی نییە تانەیان لێبدات، بۆیە ناردنی 400 ملیارەكە لە ڕووی یاساییەوە كۆتایی هاتووە ڕەوانە ناكرێت، بەڵام ئەمە بەومانایە نایەت چیدیكە عێراق پارە بۆ هەرێم نەنێرێت.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕووی یاساییەوە كۆتایی و هاتووە و ڕەوانە ناكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەر بڕیارێك لە دادگای فیدراڵی عێراق دەربچێت دەبێت هەموو لایەك پێوەی پابەند ببن و هیچ كەس و لایەنێكیش مافی تانە لێدانی لە بریارەكانی دادگای فیدراڵی نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بەو مانایەش نایەت كە چیدیكە عێراق ناتوانێت پارە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵكوو ئەگەر حكومەتی عێراق بەراستی نیەتی هەبێت لەگەڵ هەرێم ڕێكبكەوێت و پارەی بۆ رەوانە بكات، ئەوا دەتواندرێت جگە لە بەشە بودجەی هەرێم كە ڕێككەوتنی لەبارەوە دەكرێت، دەتواندریت لە پرۆژە یاسای بودجەشدا بڕی ئەو 400 ملیارە جێگەی بۆ بكرێتەوە و قەرەبووی هەرێم بكاتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی پارە لە لایەن وەزارەتی دارایی یان بانكی ناوەندی یاخود بانكی بازرگانی عێراق TBI هیچ جیاوازییەكی نییە چونكە دواجار ناردنی پارەیە لە عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان بۆیە ئەوەش كۆتایی هات كە ئەو 400 ملیار دینارە لەڕێگەی بانكی بازرگانییەوە بەشێوەی قەرز بدرێت بە هەرێم بۆیە تاكە چارەسەر ئەوەیە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 جێگەی ئەو پارەیە بكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








