هۆکاری نەناردنی پڕۆژەياسای بودجەی عێراق بۆ پەرلەمان لە SNNەوە بزانە

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: نيەتێک هەيە دوای پەسەندکردنی پڕۆژەياسای بودجە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە، بەوهۆيەشەوە ناردنی پڕۆژەياساکە بۆ ئەنجومەنی وەزيران دواکەوتووە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق تا ئێستا لە لیژنە لاوەكییەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و هێشتا رەشنوسەكەی بە كۆتا نەگەیشتووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیش نەكراوە بۆ ئەوەی لەوێ پەسند بكرێت و پاشان ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری ئەم دواخستنەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی پەیوەندی بە چەند هۆكارێكەوە هەیە، سەرەكیترینیان بریتیە لەوەی كە شەڕی دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەیە كە نیەتێك هەیە دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە ( محەمەد حەلبوسی) سەرۆكی پەرلەمان لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە، بۆیە سەرۆكی پەرلەمانیش نایەوێت لەدوای پەسەندكردنی بودجە لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە بۆیە دەستی هەیە لە درەنگخستنی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی بۆ پەرلەمان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەروو: بەرزوونزمی نرخی نەوت و هەروەها پشكی وەزارەتەكان و هاوكات ناكۆكی نێوان هێزوو لایەنە سیاسییەكانی شیعەو سونە و كورد لەسەر چەند برگەیەكی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی هۆكارێكی دیكەی دواكەوتنی پرۆژەیاسای بودجەیە بۆ پەرلەمان، بۆیە تا ئەو گرفتانە چارەسەر نەكرێن ناتواندرێت بە ئاسانی پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و بە ئاسانی پەسەند بكرێت.
وابڕیاربوو كە تاناوەڕاستی ئەم مانگە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و خوێندنەوەی بۆبكرێت و دواتر پەسەند بكرێت، بەلام تا ئێستا ڕەشنوسی ئەو پرۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بەتەواوی ئامادەنەكراوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









