فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی کەی دۆلار بە گەشتیاران دەفرۆشن؟

ئاڵتوون و دۆلار
SNN-
دوای ئەوەی دوێنێ بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیش 100 دۆلار بە گەشتیاران بە 147 هەزار دینار بفرۆشێت، بەڵام فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەڵێن تا ئێستا بە نووسراوی فەرمی هیچمان بەدەست نەگەیشتوو و ناتوانین ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەین.
دوێنێ یەکشەممە، د بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فرۆکـەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکەکانی ( الرافیدەین – الرشید – بانکی بازرگانی عێراق TBI) یان ڕاسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە.
وتيشی: بۆ هەر گەشتیارێک پێنج هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی 1470دینار، هەروەها فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەروازە سنورییەکانیش دەگرێتەوە دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن (ڤیزا یان خروجییەی ئۆتۆمبێل).
لای خۆیەوە ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە SNN-ی راگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە لەسەر ئەوەی بە نرخی بانکی ناوەندی بە گەشتیاران بدەین.
هەروەها دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە SNN-ی راگەیاند، تا ئێستا بە فەرمی هیچ شتێکیان بەدەست نەگەیشتووە و لەبەرئەوە جارێ ناتوانن ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









