هەفتەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی ڕۆژی چارشەممە مووچەی لیواهاوبەشەکان دابەشدەکات و ڕۆژی پێنج شەممەش لیستی مووچە ڕادەگەیەندرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەوەزارەتی تەندروستییەوە دەستبەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ڕۆژی چوار شەممە 1/2/2023 دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی لیوا هاوبەشەکان و ڕۆژی پێنجشەممەش لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕادەگەیەندرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکشەممە /5/2/2023 دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بۆ مانگی یەکی ئەم ساڵ، هاوکات بەگوێرەی هەمان لیستی مووچەی مانگی پێشوو مووچەی وەزارەت و دەستەکانی دیکە دابەشدەکرێت.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن، هاوكات مووچەی مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانیش زیاد لە 900 ملیار دیناری پێویست دەبێت
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









