سەرۆک کۆمار پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

SNN
دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، جەختیانکردەوە لە پاڵپشتیی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کار و هەماهەنگی وەزارەتەکان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەکخستنی دیدگاکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکانی بەردەم وڵات.
سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە دیالۆگی کارا و جددی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و قانون، بە شێوەیەک کە خواستی هاووڵاتیان بەدی بهێنێ، تەئکیدیکردەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان.
سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی پەسەندکردنی بودجەی گشتی دارایی وڵات بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاووڵاتیانەوە، لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕۆڵی سەرۆککۆماری بەرز نرخاند لە یەکخستنی بۆچوونەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









