“پەیامی سەرۆك بافڵ ڕوونە و لەپێناو یەكڕیزی كورد هیچ مەرجێكمان نییە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەمیشە سووربووە لەسەر ئەوەی دەبیت ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان لەمەی ئێستا هەیە باشتر بكرێت لەو پێناوەشدا هیچ سازشێكی نەكردووە، هاوكات پەیامی سەرۆك (بافڵ)ڕوونە و یەكێتی هەمیشە دەرگای كراوە دەبێت لە پێناوی یەكریزی نێوماڵی كورد لە بەغدا.
د.جوان ئیحسان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: سیاسەتی یەكێتی لەڕابردوو ئێستا و داهاتووش زۆر ڕوونە و هەمیشە بەرگری لە مافی هاووڵاتیان كردووە، بۆ ئەومەبەستەش لە هیچ قۆناغێكدا سازشی لەسەر باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان نەكردووە و نایكات، رایگەیاند، یەكێتی نە لە هەرێم و نە لە عێراق سازش لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك ناكات و نەیكردووە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا یەكێتی هەمیشە لەگەڵ ئەوەدا بووە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت ئاسایی بن و گرفتەكان چارەسەر بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان باوەڕی تەواومان بەهەڵبژاردن هەیە و نابینە بەربەست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردێكی پاك و بێگەرد، بەڵام وەك هەمیشە داواكانی یەكێتی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕوون بوون كە دەبێت تۆماری دەنگەدەران پاكبكرێتەوە و پرسی كۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن بەڕێككەوتن یەكلایی بكرێتەوە و كەمینەكانیش نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پەیامی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و سەرۆك ( بافڵ) ڕوونە بەجۆرێك یەكێتی هەمیشە دەرگای كراوەیە و كراوە دەبێت لە پێناوی گفتۆگۆ و یەكڕیزی كورد لە بەغدا و هیچ مەرجێكمان بۆ یەكریزی نێوماڵی كورد نییە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









