تۆمارێکی دەنگی ئەحمەد چەلەبی: بانكی هەولێر نزیكەی 8 ملیار دۆلاری ئاودیو كردووە

SNN
بەپێی تۆمارێکی دەنگی ئەحمەد چەلەبی سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق “لەماوەی ساڵانی 2012 بۆ 2015 زیاتر لە (12 ملیار) دۆلار لە عێراقەوە ئاودیوی دەرەوە كراوە، لەم پارەیە بڕی نزیكەی (8 ملیار) دۆلاریان لەرێگەی (بانكی هەولێر)ەوە بووە”.
عەلی فازل ئەو رۆژنامەنوسە عێراقییەی كە لە ئەمریكا نیشتەجێیەو ساڵی رابردوو تۆمارە دەنگییەكەی نوری مالیكی بڵاوكردەوە، ئێستا تۆمارێكی دەنگی نوێی ئاشكراكردووە كە هی (ئەحمەد چەلەبی)ی سەرۆكی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە، مێژووی تۆمارەكە بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، واتە بۆ ماوەیەكی كەم بەر لە مردنی ئەحمەد چەلەبی.
چەلەبی ئەم قسانەی بە ماوەیەكی كەم بەر لە مردنی كردووەو قسەكانی لەدانیشتنێكدا بووە لەگەڵ هەریەكە لە (عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندییو لیوا حسێن شەمەری بەڕێوەبەری روبەڕووبونەوەی تاوانی رێكخراو لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق.
لەم تۆمارە دەنگییەدا، چەلەبی باس لەوە دەكات چەندین ساڵە كێشە لە بابەتی مەزادی دۆلاردا هەیە، چەلەبی ناوی ئەو بانكو كۆمپانیایانە ئاشكرا دەكات كە كاری حەواڵەی دۆلاریان كردووەو لە كاری شتنەوەی پارەدا تێوەگلاون، بەپێی قسەی لەماوەی ساڵانی 2012 بۆ 2015 زیاتر لە (12 ملیار) دۆلار لە عێراقەوە ئاودیوی دەرەوە كراوە.
لەناو ئەو بانك و كۆمپانیایانەی كە لە كاری ئاودیوكردنی دۆلاردا تێوەگلاون، چەلەبی باس لە بانكی هەولێر دەكاتو دەڵێت:
زیاتر لە 12 ملیار دۆلار ئاودیوی دەرەوەی عێراق كراوە.
تەنیا بانكی هەولێر بڕی (7ملیارو 923 ملیۆن) دۆلاری ناردوەتە دەرەوە.
بانكی هەولێر بڕی (ملیارێك و 712 ملیۆن و 500 هەزار) دۆلاری ناردووە بۆ كۆمپانیای (الراوی).
بۆ نمونە بانكی هەولێر لە رۆژی 31ی ئایاردا بڕی (52 ملیۆن) دۆلاری لەبانكی ناوەندیی كڕیوە.
هەر لەم تۆمارەداو لە بەشی دووەمدا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی روبەڕووبونەوەی تاوانی رێكخراو بە بەڵگەوە باس لە تێوەگلانی میلیشیاكان دەكات لە پرۆسەی سپیكردنەوەی پارەو ئاودیوكردنی دۆلاردا.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









