
SNN
بەڕێوبەرايەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا نرخی ئەمپێری کارەبای موەليدەی بۆ مانگی 1 دياريکرد و رايگەياند: نرخی ئەمپێرێک لەنێوان (17750) بۆ (19250) دینار دەبێت.
دەقی راگەيەندراوەکە:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1\2\2023) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (59) دینار دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (305) بۆ (330) كاتژمێڕ كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (17750) بۆ (19250) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.
هەروەها ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە (7)ى بەیانى بۆ کاتژمێر (1)ی شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان (21) بۆ (23) هەزار دینارە.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان به‌یانیان له كاتژمێر (6:30) بۆ (8:00) ده‌بێت هه‌روه‌ها له كاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شه‌و له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته كاره‌با بدرێت به هاوڵاتییان.
لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









