
بەنداوی دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی باران بارینی دوو ڕۆژی ڕابردووەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان زیادیكردووە بەجۆرێك لە بەنداوی دەربەندیخان 24 سانتیمەر و لە بەنداوی دووكانیش هەشت سانتیمەر ئاستی ئاو زیادیكردووە، هاوكات بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ڕێژەی باران بارین 30 ملم زیاتر بووە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە SNNی ڕاگەیاند: باران بارینی دوو ڕۆژی ڕابردوو كاریگەری باشی هەبوو لە زیاتر بوونی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەجۆرێك لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە هەشت سانتیمەتر زیادیكردووە، هاوكات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا 30 ملم باران زیاتر باریوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەنداوی دووكان لە %29 ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و لە %71 خاڵییە لە ئاو، هاوكات هەرچەندە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەكی زیاتر باران باربوە، بەڵام هێشتا هێندەی ساڵی پار ئاو لە بەنداوەكە گلنەدراوەتەوە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی باراین بارینەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 24 سانتیمەر زیادیكردووە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە ئاستی ئاوی ساڵی ڕابردوو، چونكە هێشتا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ زیاد لە 20 ملم كەمتر باران باریوە.
هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانیسش بڵاویکردووەتەوە، لە هەردوو بەنداوە گەورەکە (دوکان و دەربەندیخان) 24 ملیۆن م3 داهاتی ئاو هەبووە، لەو بڕە 19 ملیۆن م 3 خەزن کراوە ، بەشێک لە بەنداوە بچوکەکانیش سەڕێژ بوون و ئاستی ئاو لە چوار بەنداوە تازەکانی (چەمرگە ، دێوانە، تورەجار ، خنس)کە لە کۆتایی 2022 تەواوو بون، بە ڕادەیەکی باش زیادی کردووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









