وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم چى ده‌ڵێت له‌باره‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى قیستى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به دینار؟

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN – عەلی حەمەسەعید
له‌دواى بڕیاهى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى عێراق بۆ وه‌رگرتنى قیستى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون به دینار، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، “چاوه‌ڕێى جێگیر بوونى نرخى دۆلارن و ده‌یانه‌وێت 15ى شوبات، بڕیار له‌باره‌ى بابه‌ته‌كه‌وه بده‌ن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى شوبات، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى عێراق به نووسراوى فه‌رمى كۆمپانیاكانى بوارى وه‌به‌رهێنانى خانووبه‌ره‌یان ئاگادار كرده‌وه، “پێویسته یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون قیسته‌كه‌یان به دینار وه‌ربگرن و بۆ هه‌ر 100 دۆلارێكیش 147 هه‌زار دینار وه‌ربگرن. هاوكات، هیچ کۆمپانیایەک نابێت بە دۆلار یان زیاتر لە نرخی فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندی پارە لە هاوڵاتییان وەربگرێت بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌مان بڕیار بدات؟ ئه‌مڕۆ د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانى هەرێم بە SNNی راگەیاند، “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێمی كوردستان گرفت و كێشەی زۆرى بۆ هاووڵاتییان و وەبەرهێنەران و بازرگانان دروستكردووە، بەتایبەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە خاوەن یەكەی نیشتەجێبوونن و قەرزی یەكەكانیان لاماوه، دەبێت بە دۆلار قەرزەكانیان بدەنەوە، بۆیە لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر بكرێت، چونكە حكومەتی عێراق چەند جارێك بڕیاریداوە نرخی دینار بگەڕێنێتەوە بۆ نرخی پێشووتری.
وتیشى: “ئێمە لەگەڵ كۆمپانیاكان و خاوەن یەكە نیشتەجێبوونەكان قسەمان كردووە و ئەو نیگەرانییەی خاوەن یەكەكانمان پێراگەیاندوون كە دەبێت چارەسەرێك بۆ ئەم گرانییەی نرخی دۆلار بدۆزرێتەوە، لە وەڵامیشدا ئەوان ئەوەیان پێراگەیاندوین كە تا 15ی ئەم مانگە چاوەڕێدەكەن بزانن نرخی دۆلار و دینار بەكوێ دەگات، پاشان بڕیارێك دەدەن كە لە زیانی هیچ لایەكیاندا نەبێت”.
وتەكانی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان لەكاتێكدایە كە خاوەنی بەشێك لە یەكە نيشتەجێبوونەكان كاتێك ئەو یەكانەیان كڕیوە كه نرخى 100 دۆلار بە 120 هەزار دینار بوو، به‌ڵام ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێكه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رده‌وامى له به‌رزبوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ نرخى 100 دۆلار گه‌یشته 175 هه‌زار دینارى عێراقى.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








