
كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى لهگهڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر لەگەڵ مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و پێکەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و دۆخی ناوخۆیی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە 2ی شوباتی 2023 بەڕێوەچوو و تیایدا ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ باشترین بژاردە بۆ هەرێمی کوردستان و بۆ بەغدادیش رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەنە بەپێی دەستور لەسەر بودجە و یاسای نەوت و گاز و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە. جەختیشی کردەوە؛ پێویستە هەرچی زووە ئەم رێککەوتنە بکرێت و دواکەوتنی رێککەوتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا داواکاری سەرەکی هاوڵاتیانی کوردستان خزمەتگوزارییە، هەربۆیە ئەولەوییەتی ئێمەش دابینکردنی بودجەیە بۆ ئەوەی بتوانین وەک پێویست پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجی بکەین.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم کرا و هەردوولا جەختیان کردەوە کە دەبێت کێشەکان لەڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن. هەر لەم چوارچێوەیەشدا و سەبارەت بە دۆسیەی شەهیدکردنی هاوکار جاف، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ هەر لە رۆژی یەکەمەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و ئێستاش چاوەڕێی پێکهێنانی ئەو لیژنەیەین بە ئامادەبوونی لایەنی نێودەوڵەتی تا راستییەکان وەک خۆی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەش کرا و لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە سوورین لەسەر بەردەوامیدان بە چاکسازییەکان و رێگە نادەین کێشە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر رەوتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە هەبێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









