
SNN
شارەزايەکی کەشناسی پێشبينييەکانی کەشوهەوای سبەی شەممەی بڵاوکردەوە و رايگەياند: سبەينێ شەپۆلێکی بەفربارين هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچەکانی دهۆکەوە دەستپێدەکات و لە سەنتەری شاری سلێمانيش بەفر دەبارێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە پۆستێکيدا بڵاويکردەوە:سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچەکانمان دەگرێتەوە سەرەتاش لەسنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات، بۆ کاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە درێژ ئەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکان بەکاریگەری جیاواز و زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەبێت.
وتيشی “لەسەنتەری ئەم ناوچانەشدا بەتێکەڵی بەفر و باران دەبارێت ( شیلادزێ ، ئاکرێ ، سۆران ، خەلیفان ، ڕەواندز ، سلێمانی )”.
راشيگەياند: سبەی شەو لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە بەفر بارین سەنتەری ئەم ناوچانەش بگرێتەوە ( باتیفا ، بامەرنێ ، چەمانکێ ، ئامێدی ، دێرەلولک ، سەرسەنگ ، بارزان ، سیدەکان ، مێرگەسوور ، پێنجوێن ، بەرزنجە ، چوارتا ).
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









