ئه‌مریكا له‌سه‌ر رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا هاته‌ده‌نگ

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “پێویسته به‌رپرسانى هه‌ولێر و به‌غدا رێكبكه‌ون و له‌باره‌ى ناكۆییه‌كانیانه‌وه نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌نێرین”.
له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى شوبات، مایكڵ مكۆڵ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “نیگه‌رانین له رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته به‌رپرسانى هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى نێوانیان”.
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له‌باره‌ى رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین و له بابه‌ته‌كه و مه‌ترسییه‌كانى ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه”.
به وته‌ى مایكڵ مكۆڵ، “هه‌ولێر و به‌غدا هیچ چاره‌یه‌كیيان نییه جگه له رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانیان”.
وته‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه.
دوێنێش جێنین پلاسخارت، نێرده‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباى عێراق له میانى به‌شداریكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش وتارێكى پێشكه‌شكرد و له به‌شێكیدا وتى: “نیگه‌رانین له رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، پێشمانوایه به‌غدا و هه‌ولێر كاتى ئه‌وتۆیان نییه و پێویسته له‌سه‌ر كێشه‌كانیان رێكبكه‌ون، چونكه رێكنه‌كه‌وتننیان كارى كردووه‌ته سه‌ر ژیانى هاووڵاتییان”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









