
گۆشتفرۆشێك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و گرانبوونى ئالیكى ئاژه‌ڵ بووه‌نه‌ته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گۆشت به‌شێوه‌یه‌ك نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشت گه‌یشتووه‌ته 19 هه‌زار دینار.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى شوبات، بە SNNی راگەیاند، “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار هۆكارى سه‌ره‌كى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گۆشته له هه‌رێمى كوردستان، جگه له‌وه‌ش، بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك، گۆشتى زیندە قەپان، گومرگ لەسەر هاوردەكردنی ئاژەڵ رۆڵیان هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشت له ئێستادا چه‌نده؟ سۆران عەبدولغەفور وتى: “له ئێستادا نرخى یه‌ك كیلۆ گۆشت له سلێمانى 19 هه‌زار دیناره”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا، پارێزگاى سلێمانى پێویستى به چه‌ند گۆشت هه‌یه به‌شێوه‌ى رۆژانه،بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە 100 بۆ 120 تۆن گۆشتی سوورە، ئێستا ئەو بڕە لە بازاڕەكان هەیە، بەڵام گۆشتى زیندە قەپانیش گرانبووە، بەجۆرێك پێش دوو مانگ گۆشتى زیندە قەپان بە پێنج هەزار و 250 دینار بوو، بەڵام ئێستا بووە بە حەوت هەزار و 700 دینار. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، نرخی ئالیكیش گرانبووە، له‌ئێستادا تۆنێك بە نزیكەی 700 دۆلارە، لەبەرامبەردا گوشت بە دینار دەفرۆشرێت ئەو دووانەش پێچەوانەی یەكدین بۆیە نرخ گرانبووە”.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم كە بە SNNدراون، “لە هەرێمی كوردستان سێ ملیۆن و 112 هەزار سەر مەڕ، ملیۆنیك و 233 بزن ، 367 هەزار رەشەوڵاخ هەن، ساڵانەش نزیكەی 120 هەزار سەر گۆلك هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێن، هاوكات هەر تاكێكی هەرێمی كوردستان ساڵانە 14.4 كیلۆگرام گۆشت دەخوات، واتا بە گشتی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 88 هەزار تۆن گۆشتی سوورە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








