حزبی سۆسیالیست سەرقاڵی پێكهێنانی هێزێكی سەربازییە و لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانیش هاتە دەنگ

عوسمان سێدهرى، ئهندامى فراكسیۆنى سهوز له پهرلهمانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور لەلایەن بەرپرسانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانەوە دەستكراوە بە تۆماركردنی ناوی هاووڵاتیان وەك پێشمەرگە بۆ دروستكردنی هێزێكی هەزار كەسی، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پێكهێنانی هەر هێزێك دەبێت لە چوار چێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت و ئێمە ئاگاداری پێكهێنانی ئەو هێزە نین.
عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە لیژنەی كارەباری پێشمەرگە سەرقاڵی بەدواداچوونین لەبارەی تۆماركردنی ناوی ئەو هاووڵاتیانەی كە ئەمڕۆ لە گوندی گوڵەخانەی شارەزوور لەلایەن حزبی سۆسالیستەوە تۆماركراون، چونكە تا ئیستا هیچ زانیارییەكی وردمان لەبەردەستدا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان هێزەكانی پێكهێنەری حكومەتی هەرێم كراوە و هەروەها بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانیش هەر هێزێك دروستدەكرێت دەبێت لە چوار چێوەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگەدا بێت و بەدەر لەو ڕێنماییانە هەر هێزێك دروست بكرێت هێزێكی نایاسایی دەبێت.
وتەكانی جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەسەر پەرشتی ( رێبین محەمەد حاجی مەحمود) كوڕی سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەستكراوە بە تۆماركردنی ناوی هەزار پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە ڕیزەكانی ئەو حزبە دەستبەكار ببن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









