سەباح حەبیب: یەكێتی بەكردار سەلماندوویەتی لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەردانە بەردەوامەكانی سەرۆكی یەكێتی و هەروەها جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان دەرخەری ئەوەیە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەكردار لەگەڵ ئەوەیە كێشەو گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ببن، بۆ ئەومەبەستەش چەندنی دەستپێشخەری لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی ئاراستەی هەردوولا كراوە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: گرنگترین كارێك كە پێویستە لە ئێستادا ئەنجام بدرێت بریتیە لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتە هەڵەپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیاری چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە و هەرچی پێبكرێت لەو پێناوەدا ئەنجامی دەدات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەردانە بەردەوامەكانی ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی و ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دەرخەری ئەو ڕاستیەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناو ئەوەی هاووڵاتیانی هەرێم لەوە زیاتر نەبنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرچی پێبكرێت لەو پێناوەدا دەیكات و بەكرداریش هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێرو بەغدای داوە، چونكە دواجار هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و دەبێت گرفتەكانی هەرێم لە بەغدا چارەسەر بكرێن.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە لەدوای دەستبەكار بوونی كابینەكەی ( محەمەد شیاع سودانی) لەكارنامەی ئیدارەی دەولە واژۆ لەسەر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كراوە بەڵام تا ئێستا وەك پێویست ئەو گرفتانە چارەسەر نەكراون بەتایبەت پرسی ناردنی پارە بۆ هەرێم و بابەتی مەلەفی نەوتی هەرێم.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









