“تا ئەوكاتەی بەتەواوی عێراق پابەندی بڕیارەكانی ئەمەریكا دەبێت نرخی دۆلار بەبەرزی دەمێنێتەوە”

جەمال کۆچەر
عەلی حەمەسەعید-SNN
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بابەتی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە سیاسی كراوە و تا ئەوكاتەی عێراق بەتەواوی پابەند بوونی خۆی بە بڕیارەكانی ئەمەریكاوە ڕادەگەیەنیت لەبارەی ڕێگەگرتن لە ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ نرخی دۆلار هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و سەرۆكی فراكمسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئەمەریكا و بەشێكی دیكەی وڵاتانی ئەوروپاش سورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت عێراق پابەند بێت بە ڕێگەگرتن لە ناردنەدەرەوەی دۆلار بۆدەرەوەی سنوورەكانی خۆی بەتایبەت وڵاتی ئێران، بۆیە هەتا ئەوكاتەی عێراق بەتەواوی پابەند بوونی خۆی ئەو بڕیارانەوە ڕادەگەیەنێت نرخی دۆلار هەر بەرزی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار و دابەزاندنی نرخی دینار، بە سیاسی كراوە لە بابەتی ئابووری چووەتە دەرەوە، بۆیە دەبێت حكومەتی عێراقی و بانكی ناوەندی نەهێڵن لەوە زیاتر بەهای دیناری عێراقی دابەزێت، چونكە دواجار باری سەرشانی هاووڵاتیان گران دەبێت و ئەوكات مەترسی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندا دێتە ئاراوە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100دۆلاری بۆ 130هەزار دینار دابەزاند، هاوکات وابڕیارە ئەمشەو شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە بگەنە ئەمەریکا و لەبارەی ناجێگیری نرخی دۆلارو دینار لەگەڵ بەرپرسانی بانکی فیدراڵی ئەمەریکا کۆببنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









