
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدهگهیهنێت، نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار راستەوخۆ كاریگەریی دەبێت لەسهر نزمبوونەوەی نرخی خۆراك و كاڵاكان، دهشڵێت: “لیژنەكانمان مەیدانیانە سەردانی بازاڕ دەكەن و بەراوردی نرخەكان دەكەن هەر گران كردنێك هەبێت شوێنەكە سزا دەدەن”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 9ى شوبات، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “بەهۆی ئەوەی ئەو كاڵا و خۆراك و شمەكانەی كە لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەن لەدەرەوە هاوردە دەكرێن و بەدۆلار دەكڕدرێن دهكرێت هەر گۆڕانكارییەك ببێتە هۆی گۆڕانكاری لە نرحی كاڵا و شمەكیش، بۆیە ئێستا كە دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزیوە بووەتەهۆی نزمبوونەوەی نرخی ئەو كاڵا و خۆراكانەی كە پێشتر بەهۆی بەرزی دۆلارەوە نرخیان بەرزبووبوویەوە”.
لهبارهى ئهوهى پلانى چاودێرى بازرگانى چییه بۆ دابهزاندنى نرخى خۆراكهكان و چۆن چاودێرى دابهزاندنى نرخهكهى دهكهن، “لیژنەكانی چاودێری بازرگانی سلێمانی بەردەوام چاودێری نرخەكان دەكەن لە بازاڕ و ماركێت و شوێنە گشتییەكان، هاوكات لەگەڵ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، نرخەكانیش لە بازاڕدا بەرزبوونەوە، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە لە نرخەكاندا هەموو ماددەكان نەبوون، بەڵكو بەشێك لە ماددە خۆراكی و كاڵاكان بوون، بۆیە چاوەڕێدەكەین نرخی دۆلارو دینار زیاتر جێگیرببن بۆ ئەوەی ئێمەش مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بكەین”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “لیژنەكانی چاودێریی بازرگانی لە سلێمانی بەردەوام سەردانی كۆگەكان دەكەن و چاودێریی نرخی كڕین هاوردەكردنی كاڵا لەلایەن بازرگانانەوە دەكەن و بەدواداچوونی ورد بۆ نرخەكان دەكەن و مەیدانیانە سەردانی بازاڕ دەكەن و بەراوردی نرخەكان دەكەن ئەگەر هەر شوێنێك نرخەكانی گران كردبێت سزای دەدەین”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









