بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ تاقانەکانی کيميابارانی هەڵەبجە کۆبووەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد.
لە دیدارێکدا کە نوخشە ناسیح، ئەندامی سەرکردایەتی و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی و ژیانی تاقانەکانی هەڵەبجە و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کرا و لە چەند خاڵێکدا تاقانەکان خواست و داواکارییەکانیان خستەڕوو.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی و یەکێتی بۆ داواکارییەکانیان خستەڕوو و رایگەیاند، ئێوە رۆڵەی ئێمەن و لەهەموو قۆناغەکانی ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین. کار لەسەر هەموو داواکارییە رەواکانتان دەکەین و نوێنەرانمان لە هەرێم و بەغدا بەدیهێنەری مافەکانتان دەبن. ئەو خوشک و برایانەشمان کە تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەکانی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرد و وتی، بەدرێژایی مێژوو هەڵەبجەییەکان نموونەی خەبات و تێکۆشان بوون لەپێناو کوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەکی درەوشاوی هەیە. وتیشی، کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەیە و هەموو خزمەتەکانی ئێمە بارتەقای قوربانییەکانی ئێوە نییە. بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم هەرشتێک لەتواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









