
SNN
واحید کیریشجی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیا، رایگەیاند، لەو ناوچاوانەی بوومەلەرزەکان گرتوونیەتەوە و دەوروبەری ئەم ناوچانە 140 بەنداو و بەنداوی بچووک هەیە، وتی: “110 یان بەنداو و 30 ییان بەنداوی بچووکن. هیچ جۆرە مەترسییەک لەسەر ئاسایشی بەنداوەکانمان نییە”.
کیریشجی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئادانا بە بەشداری ژولیدە ساریئەرئۆغڵو جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، لەبارەی دۆخی ئەو بەنداوانەی دەکەونە ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەکان گرتوونیەتەوە بۆ میدیاکاران دوا.
کیریشجی بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە بوومەلەرزەکە 10 پارێزگای تورکیای گرتووەتەوە، بەوە لە بوومەلەرزەکانی دیکە جیا دەکرێتەوە کە دوو بوومەلەرزەی گەورە بە دوای یەکدا روویان داوە لە جوگرافیایەکی فراوان هەر لە میسرەوە بگرە تاکوو جۆرجیا هەستی پێ کراوە، وتی: “لە ئەنجامی دوایین چالاکییەکاندا دەرکەوتووە بوومەلەرزەکە کاریگەری کردووەتە سەر 13 ملیۆن کەس لەسەر رووبەری 108 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە”.
واحید کیریشجی بە ئاماژەدان بەوەی لەو ناوچاوانەی بوومەلەرزەکان گرتوونیەتەوە و دەوروبەری ئەم ناوچانە 140 بەنداو و بەنداوی بچووک هەیە، وتی: “110 یان بەنداو و 30ییان بەنداوی بچووکن. هیچ جۆرە مەترسییەک لەسەر ئاسایشی بەنداوەکانمان نییە. بە داخەوە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و ناڕاست کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر کارەکانی گەڕان و رزگارکردن. ئەم چەواشەکارانە وەک ئەوانە دەبینین کە لە ژێر داروپەردووی داڕووخاودا تاڵانکارییان ئەنجام داوە. هەروەها ئەو 172 وێستگەی هایدرۆ ئەلیکترییانەی لەو ناوچانە هەن هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبووە. هەموو رۆژێک لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە بەنداوەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە. دەرکەوتووە لە کۆی 140 بەنداو و بەنداوە بچووکەکە 132یان پێویستییان بەوە نییە دەستەوەردانی خێرایان بۆ بکرێت و هەشت بەنداو و بەنداوە بچووکەکەی دیکەیش لەژێر چاودێریدان. لەنێو ئەو هەشتانەدا ئاوی هەریەک لە بەنداوەکانی سوڵتانسویو لە ماڵاتیا و بەنداوی بچووکی ئاریکڵیکاش لە عوسمانییە بەتاڵ کراون، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەنداوی ئەتاتورک و یارسەلیش بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستی. سێ رۆژ لەمەوبەر لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانەوە لێکۆڵینەوە لەو دوو بەنداوە کراوە. هەندێک درز دروست بوون، بەڵام زوو زوو ئەو درزە بچووکانە دروست دەبن و نابنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی بەنداوەکان”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









