به فه‌رمانى تایبه‌تى سامان به‌رزنجى نه‌خۆشخانه‌ى به‌خشین داخراوه

سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى به‌خشین په‌یوه‌ندى به لیژنه‌كانى ئه‌وانه‌وه نییه، ده‌شڵێت: “به فه‌رمانى تایبه‌تى سامان به‌رزنجى نه‌خۆشخانه‌كه داخراوه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى شوبات، ڕێكان عه‌زیز، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى سلێمانى، له په‌راوێزى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو باسى هۆكارى داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى به‌خشینى كرد و وتى: “داخستنى نه‌خۆشخانه‌ى به‌خشین په‌یوه‌ندى به كاره‌كانى لیژنه‌كانى ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به فه‌رمانێكى تایبه‌تى سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌یه”.
وتیشى: “به فه‌رمانى تایبه‌تى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌خۆشخانه‌كه داخراوه نه‌وه‌ك به فه‌رمانى ئێمه”.
دوێنێ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تى به‌خشین و ئینته‌رناشناڵ له شارى سلێمانى به‌هۆى نوێنه‌كردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌وه داخران.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا له‌و باره‌یه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى به‌خشین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “سەر لە ئێوارەی 12ى شوبات، لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە پاساوی نوێنەکردنەوەی مۆڵەت بڕیاری داخستنی نەخۆشخانەکەمانیاندا، ئەمە لە کاتێکدایە نەخۆشخانەی بەخشین دەستی بە رێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت کردووە، بەڵام بەهۆی پشوەکانی ئەم دواییە و گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت، مامەڵەکان تەواو نەبوون، لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەداین و لە داهاتودا ئەگەر پێویستی کرد رونکردنەوەی زیاترمان دەبێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









