دوای خەرجکردنی 256 ملیۆن دۆلار لە پێوەری زیرەکی کارەبا، دۆخی کارەبا خراپتر بوو

کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبایە بۆ هاوبەشەكانی، لە سەرەتای پرۆژەكەشدا بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا جەختیان لەوە دەكردەوە كە بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە دۆخی كارەبا نزیك دەبێتەوە لە 24 كاتژمێر، بەڵام سەرەڕای خرجكردنی بڕی 256 ملیۆن دۆلار نەك دۆخی كارەبا باش نەبوو بەڵكوو كاتژمێرەكانی پیدانی كارەباش كەم بوویەوە..
بەگویرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتن بەستن بەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی وەزارەتی كارەبا دەستیكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بڕی 265 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و لە ئێستادا لە كۆی ملیۆنێك و 600 هەزار هاوبەش زیادلە %95 ی هاوبەشەكانی كارەبا ئەو پێوەرەیان بۆ دانراوە و پرۆژەكە لە كۆتایی جێبەجێكردنیدایە، هاوكات لەڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە ژمارەی ڕاستەقینەی هاوبەشانی كارەبا بۆ وەزارەتی كارەبا ئاشكرا بووە و لە ئێستادا داتای تەواو لەبەردەست وەزارەتی كارەبادایە لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان چەند هاوبەشی كارەبایان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای جێبەجێكردنی بەستنی پێوەری زیرەك وا لەهاووڵاتیان تێگەیەندرا كە ئەگەر پێوەری زیرەك ببەستن ئەوا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبایان نزیك دەبێتەوە لە 24 كاتژمێر لە وەزری هاوین و زستان گرفتی كەمی كارەبا چارەسەر دەبێت هەر ئەوەش وایكرد كە هاووڵاتیان ڕازی ببن بەستنی پێوەرەكە، بەڵام لە ئێستادا كە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیەك تەواو بووە نەك هەر كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیادینەكردووە بەڵكوو پێدانی كارەبا لە هەندێك شار لە 24 كاتژمێردا ناگاتە 10 كاتژمێر و لە شاری سلێمانی تەنیا 4 کاتژمێر، كارەبای نشتیمانی و كاتژمێرەكانی دیكە بە كارەبای مۆلیدە پڕدەكرێتەوە كە بارگرانییەكی زۆری لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستكردووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی سەرەكی لەبەستنی ئەم پێوەرە تەنها بۆ كۆكردنەوەی پارە و بڕینی كارەبای ئەو هاوبەشانەیە كە بڕێكی زۆر پارە قەرزدارن و ئامادەنین پارەی كارەبا بدەن، لە قۆناغی یەكەمیشدا لە هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازییەوە دەستیان بە بڕینی كارەبا كردووە بەهۆی قەرزدارییەوە و لە قۆناغی دوومیشدا هاوبەشانی كشتوكاڵ و پاشانیش هاوبەشی ماڵانیش دەگرێتەوە، ئەوەش لەڕێگەی سیستەمێكی ئەلكیترۆنییەوە هەركاتێك بیانەوێت كارەبای هەر هاوبەشێك ببڕن كە پارەی كارەبا قەرزدارن و هاوبەشەكانیش ناتوانن هیچ كارێك بكەن بۆ هەڵكردنەوەی كارەباكانیان.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە سەر هۆكارەكانی كەمبوونەوەی كارەبا و گەیاندنی نیگەرانی هاووڵاتیان و هەروەها ڕۆڵی بەستنی پێوەری زیرەك لە زیاد بوونی كاتژمێرەكانی كارەبا SNN چەندین جار پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی كارەباوە كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









