زياد جەبار: دۆخی دارايی هەرێم زۆر باشە، حکومەت دەتوانێت 30 رۆژ جارێک مووچە بدات

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: لە ساڵی ڕابردوو لەمساڵیشدا دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم زۆر باش بووە و دەیتوانی دەستبكاتەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، بەڵام تەنيا سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و هێزەكانی ناوخۆ پلەبەرزكردنەوەيان ڕانەگیراوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوام لە بەرزیدا ماوەتەوە و هاوكات یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی داهاتی هەرێم لەڕێی فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەكەوێت، ئەمە وایكردووە كە دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم لە ساڵی رابردووەوە زۆر باش بێت ئەوە جگە لەوەی داهاتی ناوخۆ و گومرگ و خاڵە سنورییەكانیش لە ئاستێكی زۆر باشدان.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبوو هەر لە ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێم كۆتایی بە بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانبەران بهێنێت و دەستیبكردایەتەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە مافێكی یاسایی و سروشتی خۆیانە، بەڵام جگە لە فەرمانبەرانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و هێزەكانی ناوخۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەگەر حكومەت مەبەستی بێت دەتوانێت هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ماوەی شەش ساڵە بە بڕیارێكی نایاسایی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگیراوە، ئێمەش لە لیژنەی دارایی ئەو بابەتەمان بەهەند وەرگرتووە و بێدەنگ نەبووین لێی پرۆژەیەكی تایبەتمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی كردووە كە ناوەڕۆكەكەی بریتیە لەوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە پلە بەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە ئەو مافەیان بۆ بگەڕێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









