ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: یەكێتی نشتیمانی كوردستان نیەتێكی جدی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان مەبەستیەتی كۆبوونەوە لە پێناو ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ هیچ حزب و لایەنێكدا نەكات، بەڵكوو دەیەوێت بە كۆبوونەوەكان كێشەو گرفتەكانی هاووڵاتیان چارەسەر بكرێت و كرۆكی كێشەكان بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری ڕیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە.
د.رێبوار ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ڕابردوو لە ئێستا و لەداهاتووشدا سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان زۆر ڕوون بووە لەو دۆخانەی كە هاتوونەتە ئاراوە مەبەستی بووە كە بەكەمترین زیان هاووڵاتیانی هەرێمی لێی دەربچن، بەڵام بەداخەوە دۆخێك هاتووەتە ئاراوە كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا نییە و دەبێت بەزوویی دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی هاووڵاتیان ئاسایی بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆیە بایكۆتی دانیشتن و كۆبوونەوەكانی حكومەتمان كردووە بۆ ئەوەیە كە پەیامێك بە لایەنی بەرامبەر بگەیەنین كە ناكرێت هەرێمی كوردستان درێژە بەم جۆرە حوكمدارییەی بدات و قۆرخكاری و جیاوازیكردن لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان لە شاروشارۆچكەكان درێژە پێبدات، كە ئەوەش خواستی زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سیاسەتی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ڕوونە و دەمانەوێت كێشەو گرفتەكان چارەسەر بكەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەی هەر كۆبوونەوەیەكی جدییە كە بەراستی تیایدا كێشەو گرفتەكان بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و راستگۆیانە چارەسەر بۆ بدۆزرێتەوە، بە پیچەوانەوە یەكێتی نایەوێت كۆبوونەوەكان تەنها لە پێناوی كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام بدات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









