
SNN
پارێزگاری هەولێر رايگەياند: به بۆنهی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی سهرجهم كوردستانیانی ئازیز و خۆشهویست دهكهین، دەشڵێت “هيچ بۆنەيەکی فەرمی بەو بۆنەيەوە لە سنووری هەولێر ئەنجامنادرێت”.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی، خۆشهویستیمان پێشکهش به ئازیزانی ڕۆژئاواو و باکوور و نیشتمان دهکهین.
دەشڵێت “به بۆنهی ڕۆژی جیهانی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی سهرجهم كوردستانیانی ئازیز و خۆشهویست بە تایبەتی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان دهكهین، کە بەداخەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر ژمارەیەکی زۆر لە ئازیز و خۆشەویستانمان لە دەستدا”.
وتيشی “بە بۆنەی ئەم ڕووداوه ناخههژێن و کارەساتەوە ئەم ساڵ وەک پارێزگای هەولێر، هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی (ڤاڵانتاین) لە سنووری پارێزگاکەمان ئەنجامنادرێت. تهنها خۆشهویستیمان پێشکهش به ئازیزانمان له ڕۆژئاواو و باکووری نیشتمان و تهواوی جیهان دهکهین”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









