
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد له وەفدێکی كۆمارى چين به سهرۆكايهتی ژوو رووى، یاریدەدەری وەزیر لە فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوهى کۆمیتەی ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین.
له ديدارێكدا كه رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و د.میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەركەوت محەمەد غەفوور، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەکێتی و چوو وەی، باڵیۆزی چین لە عیراق و لیو زین یونگ، کونسوڵی چین لە هەرێم و ژمارەیەک لێپرسراو و راوێژکاری حزبی کۆمۆنیستی چین ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکارییەکان کرایەوە بەتایبەت لەبوارە سیاسی، ئابووری و کەلتورییەکان بەشێوەیەک کە هاوکاربێت لەبەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندی لەمێژینەی نێوان هەرێم، یەکێتی و پارتی کۆمۆنیستی چین دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بناغەی ئەم پەیوەندییە پتەوە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال بونیادنراوە و ئێمەش دريژەپێدەر و هەماهەنگ دەبین.
لە بەرامبەردا وەفدی کۆماری چین جەختیان لە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و پشتیوانی زیاتر کردەوە لەپێناو گەشەپێدانی هەرێم و بەرەوپێشچوونی لەبوارە جیاوازەکاندا.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









