هۆكاری بەبەرزی مانەوەی نرخی دۆلاربەرامبەربەدینار، پەیوەندی بەوقەرزەوە هەیە لەسەربازرگانان كەڵەكە بووە

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی ماوەی هەفتەیەكە نرخی 100 دۆلاریان بۆ 130 دینار دابەزاندووە و واچاوەڕواندەكرا نرخی دۆلار دابەزین بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام تا دێت ڕۆژانە نرخی دۆلار زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەوتەی وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكەی سلێمانیش هۆكاری بەبەرزی مانەوەی نرخی دۆلار ئەو قەرزە كەڵەکەبووەیە كە لەسەر بازرگانان ماوە.
جەبار گۆڕان، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەند هۆكار هەن كە وادەكەن بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەبەرزی بمێنێتەوە و نەیەتە خوار 140 هەزار دینار، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوەیە قەبارەی وەبەرهێنانی دەرەكی لەلایەن بازرگانەكانەوە لەم دو مانگەدا زۆربووە و قەرزێكی زۆر لەسەر بازرگانان كەڵەكەبووە و ئەم بازرگانانە پڕۆپۆزەڵ پێشكەشی بانكی ناوەندی و بانكە بازرگانییەكان دەكەن بۆ ئەوەی بەنرخی 130 هەزار دینار دۆلاریان پێبدرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی بانكی ناوەندی و بانكی بازرگانی، دۆلاریان بۆ خەرجناكرێت بە نرخی فەرمی ئەمەش وادەكات بازرگانان لە بازاڕی ئازاد بۆ قەرزەكانیان دۆلار بكڕن بەنرخێكی بەرز.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان و عێراقیش وڵاتێكی بەكار بەرن و لە %90 ی كاڵاو پێداویستییەكان لەدەرەوە هاوردە دەكرێن، ئەمە وایکردووە كە ئەو خواستەی كە بازرگانان بۆ كڕینی دۆلار لە بازاڕەكان هەیانە قەبارەیەكی گەورەبێت، هاوكات ئەگەر رۆژانە بانكی ناوەندی لەسەروی 100 ملیۆن دۆلاریشەوە دۆلار بخاتەڕوو، ئەوا ناتوانێت پشتیوانی دیناری عێراقی بكات چونكە هێشتا بەشی خواستی بازرگانان ناكات بۆ بەدەستخستنی دۆلار.
وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بە كاش زۆر كەمكردوەتەوە، ئەوەش وایكردووە كە نەتواندرێت خواستی بازاڕەكان بۆ خستنەڕووی دۆلار پڕبكرێتەوە دواجار ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی قەبارەی قەرزی دەرەكی لەلایەن بازرگانەكانەوە زۆر كەڵەكە ببێت و زۆربەی بازرگانەكانیش بۆ بەدەستهێنانی دۆلار ڕووبكەنە بازاڕی ئازاد.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









