
پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ماوەی 45 ڕۆژە نوێكردنەوە و دەركردنی پاسپۆرتی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكان ڕاگیراوە ئەوەش بەهۆی نەمانی دەفتەری پاسپۆرتەوە، بەڵام وەزارەتی ناوخۆیی حكومەتی عێراقی گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەوروپی واژۆكردووە بۆ بەرهەمهێنانی دەفتەری پاسپۆرت و لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا گرفتەكە چارەسەر دەبێت و دەستدەكرێتەوە بە وەرگرتنی مامەڵەكان.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ئەو كارگەیەی دەفتەری پاسپۆرتی لە عێراق بەرهەمدەهێنا گرفتی بۆ دروستبوو لەكار كەوت، ئەمە بووە هۆی ئەوەی دەفتەری پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكان نەمێنێت و ماوەی 45 ڕۆژە هیچ مامەڵەیەكی نوێكردنەوە و دەركردنی پاسپۆرتی نوێ بۆ هاووڵاتیان ئەنجام نەدراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقی گرێبەستێكی نوێی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەوروپی واژۆكردووە، بۆیە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا پرۆسەی نوێكردنەوە و دەركردنی پاسپۆرت دەستپێدەكاتەوە و هاووڵاتییان دەتوانن دەست بە مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بكەن.
“نەمانی دەفتەری پاسپۆرت تەنها بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاكانی نەگرتووەتەوە، بەڵكوو ئەو گرفتە باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیشی لە وڵاتانی دەرەوە گرتوەتەوە، بەڵام هەموو ئەگەرەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا ئەو گرفتە لە ناوخۆ و دەرەوەش چارەسەر دەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









