په‌رله‌مانتارێك سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تۆمار ده‌كات

كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى رابردوودا گرێبه‌ستێكى له‌نێوان رێكخراوێكى وه‌همى (خه‌یاڵى) و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ئاشكرا كردووه، ده‌شڵێت: “وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ته‌شهیرى پێكردووه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، له‌به‌ر ئه‌وه سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات”.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى شوبات، بە SNNی راگەیاند، “لەماوەی رابردوودا دۆسیەیەكمان جوڵاند كە تیایدا وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان گرێبەستێكی نایاسایی لەگەڵ رێكخراوێكی وەهمیدا كردووە لەسەر دۆسیەی جینۆسایدى كورد له‌كوردستان. به‌پێى بەدواداچونەكانمان ئەو رێكخراوە وەهمییە و له راستیدا هیچ رێكخراوێك به‌و ناوه بوونى نییه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ره‌خنه له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ده‌گرێت و تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه، “ناویان زڕاندووه”، و ده‌شڵێت: “لە بەرامبەر ئاشكرا كردنى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه، وەزارەتی كاروباری شەهیدان لە بری ئەوەی روونكردنەوە لەسەر رێكخراوەكە بدەن و بۆ رای گشتی روونبكەنەوە كه راستى بابه‌ته‌كه چییه؟! هاتوون روونكردنەوەیەكی پڕ لە تەشهیریان بەرامبەر من بڵاوكردوەتەوە، بۆیە منیش بە مافی خۆمى ده‌زانم لە داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی سكاڵام لەسەر وەزارەتی كاروباری شەهیدان تۆمار بكەم”.
كاروان گه‌زنه‌یی باس له‌وه‌شده‌كات، “له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ راگرتنى ئه‌و گرێبه‌سته وه‌همیه”، و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمە لە كارەكانمان بەردەوام دەبین و هیچ هەوڵێك كارمان تێناكان بۆ خستنەڕووی راستییەكان بەڕای گشتی ئەوەش لە پێناو راگرتنی ئەو گرێبەستە”.
به وته‌ى كاروان گه‌زنه‌یی، “له ئێستادا ئه‌و دۆسیه‌یه ئاراسته‌ى داواكاری گشتی و دەستەی دەستپاكی كراوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









