دوو یانه‌ى به‌لجیكا و یانه‌یه‌كى فه‌ره‌نسا چاویان له‌سه‌ر هێرشبه‌ره كورده‌كه‌ى كلوب بروج داناوە

کاوە رەزایی
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
یانه‌كانى رۆیاڵ ئه‌نتوێرپ و رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لجیكایی له‌پاڵ یانه‌ى نانت-ى فه‌ڕه‌نسایی شه‌ڕ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى یاریزانێكى نێوده‌وڵه‌تى كورد ده‌كه‌ن.
له‌پێناو گواستنه‌وه‌ى كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و یانه‌ى بروج (كلوب بروج)ى پاڵه‌وانى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لجیكا (جوپیلێر پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020، هه‌ردوو یانه‌ى رۆیاڵ ئه‌نتوێرپ و رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لجیكایی له‌گه‌ڵ یانه‌ى نانت-ى فه‌ڕه‌نسایی چاویان بڕیوه‌ته تواناكانى ئه‌م یاریزانه كرماشان-ییه و له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى بازاڕى هاوینه‌ى گواستنه‌وه و كڕین و فرۆشتنى یاریزانان له‌نێوان یانه‌كاندا بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
پاش ئه‌وه‌ى لە ماوەی رابردوو بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسى جوپیلێر پڕۆ لیگى یانه‌كانى به‌لجیكا درا و نازناوى پاڵه‌وان به‌یانه‌ى بروج-ى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌م به‌خشرا، كاوه ره‌زایی كۆنتاكى ماوه‌ى خواستنهكهى له‌گه‌ڵ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا كۆتایی هات و گه‌ڕایه‌وه ریزى یانه‌ى بروج، ئه‌مه‌ش پاش تۆماركردنى 12 گۆڵ و سازكردنى 4 گۆڵى تر له 22 یارى خوله‌كه له‌گه‌ڵ 2 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ له 3 یارى تر‌ى جامى یانه‌كانى به‌لجیكا.
هه‌رچه‌نده هێشتا روون نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌یانه‌ى بروج پێویستى به‌تواناكانى (كاوه ره‌زایی) نیه و له‌وانه‌یه بیفرۆشێت، له‌كاتێكدا ئه‌م یاریزانه تا هاوینى ساڵى 2022 بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ماوه.
میدیاكانى به‌لجیكا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه دیار نییه كاوه ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ وه‌رزى داهاتوو له‌كامه یانه‌دا یارى ده‌كات، ئایا له‌یانه‌ى بروج (كلوب بروج) ده‌مێنێته‌وه یان یانه‌كه پێویستى به‌تواناكانى نییه و دهیفرۆشێت، یاخود هه‌ر له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لجیكا (جوپیلێر پڕۆ لیگ)دا له‌پێناو یه‌كێك له‌یانه‌كانى رۆیاڵ شارلروا یان رۆیاڵ ئهنتویرپ بۆندێكى نوێ واژووده‌كات، یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا بێشك ده‌یه‌وێ بۆ وه‌رزێكى تر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كاوه له‌ڕیزه‌كانیدا بهێڵێته‌وه كه پاش فرۆشتنى به‌یانه‌ى بروج وه‌رزى 2019-2020 به‌شێوه‌ى خواستن یارى بۆ كردوون و ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵیاندا پێشكه‌ش كرد، یانه‌ى ئهنتویرپ-یش بۆ جێگره‌وه‌ى دیۆمێرسى مبۆكانى هێرشبه‌رى كۆمارى كۆنگۆ، كاوه ره‌زایی هێرشبه‌ر ده‌باته ریزه‌كانى.
هه‌روه‌ها به‌پێى زانیاریى میدیاكانى به‌لجیكا كه پشت به‌ستن بهڕۆژنامهنووسێكى وێبسایتى فوت میركاتۆ، هه‌واڵه‌كه‌یان گواستووەته‌وه، یانه‌ى نانت كه له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى فه‌ڕه‌نسا وه‌ك چواره‌م گه‌وره‌ترین خولى ناوخۆیی له‌ئه‌وروپا ركابه‌ریی ده‌كات، چاوى بریوه‌ته تواناكانى كاوه ره‌زایی و له‌نزیكه‌وه بایه‌خى پێده‌دات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى یاریزانى ناوبراو كار بۆ ئه‌وه ده‌كات رووبكاته فه‌ڕه‌نسا.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









