خوێندكارێكى زانكۆ دواى رفاندنى لەلایەن داعشەوە، وێنه‌ى سهربڕینهكهى بۆ كه‌سوكارى دەنێرنەوە

وێنەی خوێندکارەکەی بە دەستی-داعش کوژرا
سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند مانگى رابردوودا چه‌كدارانى داعش له سنوورى خانه‌قین چه‌ند خوێندكارێكى زانكۆ و هاووڵاتى مه‌ده‌نیان رفاند، ئه‌مڕۆ وێنه‌ى سه‌ربڕینى یه‌كێك له خوێندكاره‌كانى بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ى ناردووه‌ته‌وه.
سیروان عه‌زیز ناسراوی نزیك ئه‌و خوێندكاره به snnى راگه‌یاند؛ دواى رفاندنى بۆ ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگ ئه‌مڕۆ له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه وێنه‌ى “جاسم محه‌مه‌د” كه كورده‌و خوێندكارى كۆلێژى زانستى سیاسه له زانكۆى كه‌ركووك بۆ كه‌سوكارى نێردراوه‌ته‌وه و له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ریان بڕیوه.
وتیشى، “هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ى رفێندران داعش چه‌ند كه‌سێكى له به‌رامبه‌ر پاره ئازاد كرد، به‌ڵام بۆ چه‌ند كه‌سێك له رفێندراوه‌كان ئاماده‌نه‌بوون هیچ رێكه‌وتنێك بكه‌ن سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى ئه‌وانه هه‌وڵى زۆریاندا به‌ڵام بێ ئەنجامبوو.
له شه‌وى 30ی کانوونی دووەمی 2020 له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك خوێندكارى زانكۆ له كه‌ركووكه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه له نزیك ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په له لایه‌ن داعشه‌وه رێگه‌یان لێ‌گیراو دواتر كچه‌كان ئازادكران و كوڕه‌كانیش رفێندران. هه‌ر ئه‌و شه‌وه له هه‌مان ناوچه چه‌ند شۆفێرێكیش به هه‌مان شێوە رفێندران و دواتر چه‌ند كه‌سێكیان له‌به‌رامبه‌ر 70 هه‌زار دۆلار ئازاد كران.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









