هه‌واڵى گیان له‌ده‌ستدانى ژنێكى دووگیان به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه

قه‌ڵا له ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و لەدایكبوونی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه، ژنێكى دووگیان له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه گیانى له‌ده‌ستدابێت و ده‌ڵێن: “به‌هۆى دواكه‌وتنى هێنانى بۆ نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵى گیانله‌ده‌ستدانى ژنێكى گه‌نج له نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و لەدایكبوونی هه‌ولێر بڵاوبوویه‌وه و ده‌وترا، “به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
نەخۆشخانەی ژنان و لەدایكبوونی هەولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه ئه‌مشه‌و هه‌ینى 17ى شوبات بڵاویكردووه‌ته‌وه له‌باره رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، “بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی سێ سێ رۆژ لەماڵەوە ژانی سکی هەبووە دواجار کە بارودۆخی زۆر توند دەبێت ئینجا بەپەلە دەیهێننە نەخۆشخانە و لەوێ دەست بەجێ پشکنین بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت سكی پڕە لەدەرەوەی منداڵدان(حمل خارج رحم)، و دەستبەجێ دوو کانیولای بۆ دادەندرێت و پشکنین خوێنی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت ڕێژەی خوێنی زۆرکەمە و هیمۆگلۆبینی گەیشتۆتە خوار سێ ڕاستەوخۆ دوای ڕەزامەندی بنەماڵە لەبەر مەترسیداری حاڵەتەکە براوەتە ژووری نەشتەرگەری و کاری پێویستی بۆ کراوە بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لەسەردانی کردنی نەخۆشخانە بارودۆخەکەی irreversible shock بووە. دوای نەشتەرگەری لەیەکەی چاودێری چڕ خەوێندراوە”.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەوالێکی ناڕاست لەچەند سۆشیال میدیایەك کە گوایە ئافرەتێك بەهۆی کەم تەرخەمی نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە
لێرەوە ڕوونی دەکەینەوە کەوا بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەماڵەوە ژانی سکی هەبووە دواجار کە بارودۆخی زۆر توند دەبێت ئینجا بەپەلە دەیهێننە نەخۆشخانە و لەوێ دەست بەجێ پشکنین بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت سكی پڕە لەدەرەوەی منداڵدان(حمل خارج رحم)، و دەستبەجێ دوو کانیولای بۆ دادەندرێت و پشکنین خوێنی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت ڕێژەی خوێنی زۆرکەمە و هیمۆگلۆبینی گەیشتۆتە خوار سێ ڕاستەوخۆ دوای ڕەزامەندی بنەماڵە لەبەر مەترسیداری حاڵەتەکە براوەتە ژووری نەشتەرگەری و کاری پێویستی بۆ کراوە بەڵام بەهۆی دواکەوتنی لەسەردانی کردنی نەخۆشخانە بارودۆخەکەی irreversible shock بووە. دوای نەشتەرگەری لەیەکەی چاودێری چڕ خەوێندراوە.
دوپاتی دەکەینەوە کەوا ئەوەی لەسەر ئەرکی نەخۆشخانەو پزیشکان و کارمەندان بووە کراوە بەڵام دواکەوتن هۆکاربووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
10كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
13كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









