
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەم مانگەوە كار بە سیستمی ئەلیكترۆنی دەكەن بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، لە قۆناغی یەكەمیشدا هەزار و 400 خانەنشین بە شێوەی سیستمی ئەلیكترۆنی مووچە وەردەگرن و لە مانگەكانی داهاتووش ژمارەكە زیاتر دەبێت.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو سیستمە نوێیەی كە بڕیارە لەم مانگەدا لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان پەیڕەوی بكەین بریتییە لە سیستمێكی ئەلكترۆنی، بەجۆرێك كاتێك خانەنشینێك دێت بۆ وەرگرتنی مووچە پێشتر كارتێكی زیرەكی پێدراوە كە لەو كارتە زیرەكەدا سەرجەم زانیارییەكانی خانەنشینەكەو بڕی مووچەی تیادا تۆماركراوە، لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا تەنها ئەوكارتە زیرەكە لەگەڵ خۆی دەهێنێت و بە سیستمێكی كۆمپیوتەری مووچەكەی بۆ خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم مانگەدا هەزار و 400 خانەنشین بەو سیستمە نوێیە مووچەكانیان وەردەگرن، لەمانگەكانی داهاتووش هەوڵدەدەین سەرجەم خانەنشینان بخرێنە ناو ئەو سیستمەوە، دواتریش خانەنشینانی سەربازیش بەهەمان شێوە مووچەیان بۆ خەرجدەكرێت، و بە شێوەیەكی گشتیش زیاد لە %90 ی خانەنشینانی سنوری سلێمانی لای ئێمە مووچە وەردەگرن، هاوكات ئەم سیستمە نوێیە دەبێتە هۆی كارئاسانی زیاتر بۆ خانەنشینان لەوەی سەرەگرتن نەمێنێت و خانەنشینان بتوانن بە ئاسانی مووچەكانیان وەربگرن.
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی دەشڵێت:” بابەتی گەیاندنی مووچەی خانەنشینان بە شێوەی دلیڤەری كاری پێنەكرا، چونكە لەلایەك خانەنشینان بۆخۆیان ئامادە نەبوون ناویان تۆماربكەن بۆ ئەوەی مووچەكانیان بۆ ببینە ماڵەوە، لەلایەكی دیكەشەوە ئەم سیستمە نوێیەی دابەشكردنی مووچە هاتە ئاراوە وایكرد كە كار ئاسانی زیاتر بكات بۆ خانەنشینان لە وەرگرتنی مووچەكانیان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









