“ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق جوڵەی بازرگانی كەم كردووەتەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات رێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و ڕاگرتنی حەواڵە بووەتە هۆی دروستكردنی ئاستەنگ بۆ بازرگانان لە حەواڵەكردنی پارەكانیان، ئەمەش بووەتە هۆی راگرتنی حەواڵەوە جوڵەی بازرگانی كەم بووەتەوە.
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە بە هۆی ئەو دۆخە ناجێگیرەی بەسەر نرخی دۆلار و دیناردا هاتووە بووەتە هۆی ناجێری نرخی دۆلار كاریگەری ڕاستەوخۆشی كردووەتە سەر جوڵەی بازرگانی و ئاستەنگ بۆ بازرگانان دروستبووە و دوای كڕینی كاڵاكانیان ناتوانن وەكو پێویست پارە حەواڵە بكەن ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێكارانەی كە بانكی ناوەندی عێراق گرتوویەتیە بەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، راگرتنی حەواڵە كاری ئاڵوگۆڕی بازرگانی سست كردووە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی بەتەواوی ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەڵام ئێستا لە بەغدا ئاسانكاری بۆ بازرگانان دەكرێت و چەند پارەیان پێویست بێت بۆیان حەواڵە دەكەن، بەڵام هێشتا لە هەرێمی كوردستان ئەو پرۆسەیە لە سەرەتادایە و دەستپێنەكردووە.
سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندی عێراق بەردەوامییان هەبیت و كەمبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كەم ببێتەوە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كاڵاو شەمەك لە كۆگاندا، بەڵام تا ئێستا هیچ گرفتێكمان نییە كۆگاكانمان پڕن لە كاڵا و پێداویستییەكانی هاووڵاتیان.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









