جەمال كۆچەر: ئاگاداری سەردانی شاندەكانی هەرێم نین بۆ بەغدا و شاندەكان بە حزبی كراون

0
409
جەمال کۆچەر

SNN-عەلی حەمە سەعید

وابڕیارە رۆژی یەك شەممە شاندێكی حزبی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكاتەوە و لەبارەی چەند پرسێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكەن، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا هەمان ئەو شاندە چەند سەردانێكیان بۆ بەغدا ئەنجام داوە و هیچ دەستكەوتێكیان بۆ كورد بەدەستنەهێناوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوەدەكات ئاگاداری هاتنی ئەو شاندانەی هەرێم نین و شاندەكانیش بەحزبی كراون.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا چەند جار ئەو شاندانەی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە هاتوونەتە بەغدا نە ئێمەیان ئاگاداركردووەتەوە وەك نوینەرانی كورد نە دوای سەردانەكانیشیان ئامادە بوون لەگەڵماندا دانیشن بۆ ئەوەی بزانین لەسەر چ بابەتێك گفتوگۆكراوە و لەسەر چی ڕێككەوتوون، بۆیە بەگشتی ئەوان ئامادە نەبوون ئێمە بەشدار و ئاگادار بكەن لەسەردان و دەر ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێكدا سەردانی ئەو شاندانەی هەرێم بۆ بەغدا بابەتی سەركییان بریتیە لە پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق و هەروەها پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و یاسای گاز و نەوت، بەڵام ئێمە لە بەغدا هیچ زانیارییەكمان لەسەر سەردانی ئەم شاندانانە نییە لەكاتێكدا دواتر شەڕی بودجە و پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەبێت ئێمە بیكەین و ئەگەر پشكی كورد لەلاین بەغداوە نەنێردرێت تاوانەكەی دەخنە ئەستۆی ئێمە بەڵام ئامادەش نین زانیاریمان پێبدەن لەسەر گفتوگۆكان.

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو شاندێك كە لە ئەندامانی پارتی و وەزیرێكی گۆڕان پێكهاتبوون سەردانی بەغدایان كردو پێشتریش هەمان ئەو شاندە چەند جارێك سەردانی بەغدایان كردووە و بڕیاریشە سبەی یەك شەممە هەمان شاند بچنەوە بەغدا، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ ڕێككەوتن و دەستكەوتێكیان بۆ گەلی كورد هەبێت و بەڕای چاودێرانی سیاسیش بەهۆی ئەوەی سەردانی ئەو شاندانە بەحزبی كراوە پێناچێت بتوانن هیچ دەستكەوتێك بۆ كورد بەدەستبهێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this