هۆکاری دروستبوونی رووناکییەکەی شەوی رابردووی ئاسمانی دهۆک ئاشکراکرا

0
794

SNN-

شارەزایەکی کەشناسی هۆکاری دروستبوونی رووناکییەکەی ئاسمانی دهۆک ئاشکرادەکات و دەڵێت:” ئەو رووناکییەی شەوی رابردوو لەئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بینرا دیاردەیەکی سروشتییە و بەهۆی بوونی رووناکیی بەهێزی بیرە نەوتییەکانی سنورەکە روویداوە”.

محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە زۆربەی پەیج و ئەکاونتەکان وێنەی بوونی رووناکیی لە ئاسمانی دهۆک بڵاوکراوەتەوه و دەوترێت ئاماژەیەکە بۆ روودانی بومەلەرزەی بەهێز، بەڵام ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە “.

دەشڵێت:”” ئەوە دیاردەیە پێی دەوترێت کۆڵەکەی روناکی ( LIGHT PILLAR ) و بەهۆی بوونی هەوری سیرۆس یان سیرۆستراتۆس لەچینی ئەتمۆسفێر دروستدەبێت، بەتایبەت ئەگەر پلەکانی گەرما نزم بێت و دەنکۆڵە کریستاڵی سەهۆڵی لەهەورەکان هەبن، لەهەمان کاتدا لە زەویش رووناکییەکی بەهێز هەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی تیشکدانەوە “.

محەمەد کەلاری ئاماژەی بەوەشکردووە:” ئەو شوێنەی دیاردەکەی تێیدا روویداوە چیایی خێرێیە و چەند بیرە نەوتێک و کۆمپانیای (HKN) لێیە، کە بەهۆی روناکی بەهێزی بیرە نەوتییەکان ئەو دیاردەیە ئەو رووناکییە دەرکەوتوون و روودانی ئەم دیاردەیە ئاساییە و پەیوەندی بە روودانی بومەلەرزەوە نییە “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this