
دیمهنێكى به‌نداوى باوه‌شاسوار له قه‌زاى كفرى له گه‌رمیان | فۆتۆ: KRG
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئاشكرایده‌كات، ئاستى ئاوى ژێرزه‌وى له ناوچه‌كه‌یان زیادیكردووه، شاره‌زایه‌كى كه‌شناسیش ده‌ڵێت: “كۆتایی وه‌رزى زستان و وه‌رزى به‌هار باراناوى ده‌بێت”.
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى شوبات، بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی كەمی رێژەی بارانبارینەوە وشكەساڵی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان روویدا، زیانێكی زۆر بەر جوتیاران و كەرتی كشتو‌كاڵى كەوت، ئاستی ئاوی ژێرزەویش زۆر دابەزی، بەڵام خۆشبەختانە لەمساڵدا تا ئێستا ئاماژەكان دڵخۆشكەرن و مەترسی وشكەساڵیمان تێپه‌ڕاندووه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا رێژه‌ى بارانبارین چه‌نده ئه‌مساڵ له گه‌رمیان؟ بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی بارانبارین لە تەواوی هەرێمی كوردستان و سنووری ئیدارەی گەرمیان، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەویش زۆر بەرزبووەتەوە، بەجۆرێك لە وەرزی زستانى ساڵی رابردوو تا ئه‌مڕۆ بارانبارین لە كەلار رێژه‌كه‌ى 75.9 ملیمەتر بوو، بەڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا رێژەكە بۆ 164 ملیمەتر بەرزبووتەوە، هاوكات لە ساڵی رابردوولە كفری 103 ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام لەمساڵدا رێژەكە بۆ 187 ملیمەتر زیادیكردووە بەهەمان شێوە لە تەواوی ناوچەكانی دیكه‌ش”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە كەشناسی بە SNNی راگەیاند، “ئەو ماوه‌یەی لە هەردوو وەرزى زستان و بەهار لەبەردەستماندا ماوە پێشبینی دەكەین رێژەیەكی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا باریوە باران و بەفر ببارێت، بەجۆرێك كە بەهیچ جۆرێك مەترسی وشكەساڵی لە هیچ ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دروستنابێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
52 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









