راگرتنی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار؟

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوو بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار و هاوكات كارئاسانی بۆ گەشتیاران بۆ ئەوەی بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی دۆلاریان دەستبكەوێت، بڕیاردرا فرۆكەخانەكان دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەربگرن، بەڵام چەند ڕۆژێكە ئەو پرۆسەیە لە فڕۆكەخانەی هەولێر و ئەمڕۆش لە سلێمانی و بەغدا ڕاگیرا، بە وتەی شارەزایانی بواری دراو ئەگەر ڕاگرتنەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بێت كاریگەری دەبێت لەسەر دووبارە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار.
ڕەوەز حاجی محەمەد، شارەزا لە ئاڵوگۆڕی دراو و خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: هەر بڕیارێك لە لایەن بانكی ناوەندی یاخود حكومەتی عێراقی دەربچێت لە بەرژەوەندی بەرز كردنەوەی بەهای دینار بێت كاریگەری ڕاستەوخۆشی دەبێت لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەجۆرێك كە پێشتر بڕیاردرا لە فڕۆكەخانەكان نرخی 100 دۆلار بە 132 هەزار بدرێت بە گەشتیاران، ئەمە كاریگەری خۆی هەبوو كە خواست لەسەر كڕینی دۆلار لە بازاڕ تاڕادەیەك كەم بكات، كاتێكیش خواست كەم بوو بەهای دۆلار دادەبەزێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە لە فڕۆكەخانەی هەولێر فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار ڕاگیراوە و هەروەها ئەمڕۆش لە فرۆكەخانەكانی سلێمانی و بەغدا هەمان بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، ئەمە دووبارە وادەكات كە گەشتیاران بۆ بەدەستخستنی دۆلار ڕوو لە بازاڕەكان بكەن، ئەوەش وادەكات دووبارە خواست لەسەر دۆلار زیاد ببێت هەركاتێكیش خواست زیاد بوو نرخیش بەرز دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی بواڕی ئاڵوگۆڕی دراو ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم بڕیارە كاتی بێت و چەند رۆژێكی كەم بخایەنێت پێناچێت زۆر كاریگەری هەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی زۆری نرخی دۆلار، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بڕیارەكە درێژە بكێشێت ئەوكات گەشتیارانیش ناچارن بەهەر نرخێك بێت لە بازاڕەكان دۆلاریان دەستبكەوێت بەدڵنیاییەوە كاریگەریی دەبێت لەسەر دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، چونكە لە ئێستادا بانكی ناوەندی وەك پێویست دۆلار ناخاتە بازاڕەوە و ئەوەشی دەیخاتە بازاڕەوە بڕێكی زۆری بۆ حەواڵە دەبێت بڕێكی كەمی بەكاش دەخرێتە بازاڕەوە كە بەشی پێداویستی ناوخۆیی ناكات.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








