
SNN
شالاو هیدایەت شارەزای کەشناسی رایگەیاند: شەپۆلی بەهێزی باران بۆ مانگی سێ دەرکەوتووە، لافاومان لەپێشە و بوونیان دەبێت. هەرسێ مانگەکانی داهاتوو حاڵەتی بەهێزی بارانیان تێدایە”.
باسی لەوەشکردووە: ئەو حاڵەتە بەهێزانە زۆر باشن بۆ زیاد بونەوەی ئاو و ژیانەوەی کانیاو و چەمەکان و ڕوبوارەکان و ڕەوینەوەی وشکە ساڵی لەسەر ناوچەکە “.
پێشتریش ئەو شارەزایەی کەشناسی رایگەیاندبوو: “پێشبینی دەکەین ئەو کەشە وشکەی ماوەیەکە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە لە هەفتەی یەکەمی مانگی سێ بەگشتی کۆتایی دێت لەسەرجەم ناوچەکان بەگەرمیانیشەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوکات شێی مەداری لەهەفتەی داهاتوودا بەشێکی دەگاتە ناوچەکە و باڵادەست دەبێت لەسەر جەزیرەی عەرەبی و دەگاتە سەر دەریای سور و ناوەڕاستیش بەبڕی باش، ئەمەش وادەکات شەپۆلەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور بەڕووی ناوچەکەدا چالاک ببنەوە.”
راشیگەیاندووە، “بەگوێرەی نەخشەکانی کەشناسی، شەپۆلەکە سەرتاسەرییە و بارانی پێویستی پێیە بۆ دەغڵ و دان و تەواوی بەربومی کشتوکاڵی بۆ هەموو ناوچەکان.”
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









