
به‌ڕێوەبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌ولێر رایگەیاند: لە ئێستادا ته‌نیا شوێنی هه‌شت نه‌خۆشیان ماوه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوەیەی ئێستا ژمارەی تووشبووان به‌رزببێته‌وه ناتوانن شوێن و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشه‌كان دابین بكه‌ن.
د.شاخەوان خەیلانی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە کۆرۆنا له شاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەکرد: “تەنیا له دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژندا 17 تووشبووی كۆرۆنا داخڵی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كراوه و له‌ئێستادا 39 نه‌خۆشمان هه‌یه و ته‌نها هه‌شت شوێنی ترمان ماوه و له‌وه زیاتر ناتوانین نه‌خۆش وه‌ربگرن.”
ناوبراو هۆشداریشی دایه هاوڵاتیان كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و تاوه‌كو دۆخه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌كان زۆرتر بن له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ناتوانن پێداویستیه‌كانی ئۆكسجین و ئامێری هه‌ناسه‌دان و پێداویستیه پزیشكیه‌كانی تر دابین بكه‌ن.
راشیگەیاند: “به‌داخه‌وه ته‌ندروستی زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان جێگیر نیه و پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی له هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر جار هاوڵاتیان بابه‌ته‌كه به‌جدی وه‌رناگرن، به‌ڵام كاتێك توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن ده‌كه‌ونه دۆخێكی زۆر خراپی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه.
د. شاخەوان خەیلانی چیرۆكی یه‌كێك له توشبووه‌كانی گێڕایەوە ده‌گێڕته‌وه كه چۆن كاتێك زانیویه‌تی توشبووه به قوڕگی پڕ له گریانه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ كردوه و باسی له دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌رونی خۆی كردوه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









