
وێنە: عەلی حەمەسەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە نەمامگەیەكی حكومی ساڵانە زیاتر لە 150 هەزار نەمام بە چەندین جۆرەوە بەرهەم دەهێنێت، خواستی هەیە نەمام بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات، ئەگەر کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت.
سالار حەمە سەعید، لێپرسراوی نەمامگەی سیروان بە SNNی راگەیاند: نەمامگەی سیروان نەمامگەیەكی حكومییە و لەسەر ڕووبەری 122 دۆنم زەوی دروستكراوە، كە چەندین جۆر نەمام و داری بەری بەرهەم دەهێنرێن، وەك (سەبەح بەح، مۆرد، گوڵەباخ، هەنار، هەنجیر، زەیتون، مێو، فستق، قۆخ، قەیسی) و چەند جۆرێكی دیكەی نەمام، بەڵام ئەم نەمامگە گەورەیە لە ئێستادا تەنها 15 كارمەنی هەیە، پێویستی بە دوو هێندە كارمەند هەیە بۆ ئەوەی خزمەتی نەمامەكانی ناوی بكرێت بەشێوەیەكی زانستیانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم نەمامگەیە پێویستی بە كرێكارە، بەڵام خۆبەخشان و ژینگە دۆستان زۆركات هاوكارییان كردووە، چونكە بەرهەمهێنانی نەمام پەیوەندی بەبوونی ژمارەی كرێكارەوە هەیە، چەندێك كرێكارمان زیاتر بێت ئەوەندە بەرهەممان زیاتردەبێت، بە نمونە لەساڵانی ڕابردوو نزیكەی 25 كرێكارمان هەبوو، توانیمان نزیكەی نیو ملیۆن نەمام بەرهەم بهێنین و بە نرخێكی كەم بیدەینە ئەو كەسانەی كە سەردانمان دەكەن ئەوەش بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی ژینگە و سروشتی كوردستان.
لێپرسراوی نەمامگەی حكومی سیروان ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە نەمام و بەرهەمەكانمان بێبەرامبەر بۆ هەر فەرمانگەیەك دابین دەكەین، بەجۆرێك لە%75 ی بەرهەمەكان بێبەرامبەر دەدرێنە فەرمانگە حكومییەكان، هاوكات بەهۆی كەمی نرخی نەمامەكانەوە بە بەردەوامی هاوڵاتیان سەردانمان دەكەن.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی بەردەوامی قەیرانی داراییەوە هیچ بڕە پارەیەكمان لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بتوانین پێداویستییەكانی ئەو نەمامگەیە دابین بكەین، بەڵام ساڵانە لە ڕێگەی ڕێكخراوە ژینگەییەكانەوە توانیومانە ژمارەیەك كرێكاریان بۆ دابین بكەین، بۆ ئەوەی نەمامی ناو نەمامگەكە لە وشك بوون بپارێزین.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









