
ئاڵتوون و دۆلار
SNN-
بانکی رافیدەین رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە رێکاری دانانی دینار لە هەژماری بانکی گەشتیاران دەستپێدەکات، بەوەش گەشتیاران دەتوانن لە وڵاتانی دیکە پارەکەیان بە شێوەی دۆلار یان هەر دراوێکی دیکە رابکێشن.
لە راگەیەندراوێکدا بانکەکە بڵاویکردووەتەوە، چەند لقێکی سەر بە بانکی رافیدەین تایبەت کراون بە رێکاری دانانی دینار لە سەکۆی ئەلکترۆنی بە مەبەستی بەکارهێنانی لە وڵاتانی دیکە لە رێگەی هەژماری بانکییەوە کە گەشتیار دەتوانێت پارەی عێراقی لە هەژماری تایبەت بە خۆی دابنێت و لە وڵاتانی دیکە بە دۆلار یاخود بە دراوی دیکەی بیانی رایبکێشێتەوە.
بانکەکە ناوی لقەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو رێکارانەی تێدا جێبەجێ دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە (شەقامی فەڵەستین و گۆڕەپانی فردەوس و مەشتەل و گەڕەکی ئەفسەران و موحیت و رافعی و مەعریفە).
بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە گەشتیار پێویستە بەڵگەنامەی پاسپۆرت و تکتی فرۆکەی پێبێت
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









