گۆڕانكارییەكانی پارتی لە بەرپرسی لقەكان نیگەرانی ئەندامان و بەرپرسانی ئەو حزبە بەدوای خۆیدا دەهێنێت

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هاوشێوەی ئەو نیگەرانییانەی كە لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی 14ی دروستبوو، لە ئێستادا جارێکی دیكە گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكانی پارتی لە سلێمانی هەڵەبجە دروستبووە و بەرپرسانی ئەو حزبەش هەڕەشەیان لە كادرو بەرپرسی ناوچەكان كردووە كە بەهیچ شێوەیەك نابێت قسە بۆ ڕاگەیاندنەكان بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە كادیرانی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستی SNN كەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دوای ئەنجامدانی گۆڕانكارییە حزبییەكان لە سنووری لقەكانی چوار و 12ی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، چەند كارگێر لق و بەرپرسی ناوچەیەك نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەو گۆڕانكاریانە، تەنانەت هەندێك بەرپرسی لق هەر لەسەرەتای گۆڕانكارییەكانەوە ناڕازی بوون بە دانانی (عەلی حسێن) وەك بەرپرسی مەكتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گۆڕانكارییەكان بەفەرمانی ڕاستەوخۆی (مەسعود بارزانی) كراون كەس نەیتوانیوە بە ئاشكرا نیكەرانییەكانیان دەرببڕن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نیگەرانییەكانی بەرپرسان و كارگێڕی لقەكان لە سنوری لقی 12 گەیشتووەتە ئاستێك كە لەدوای ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە نێوان (بەسام عەلی) بەرپرسی پێشووی لقی 12 و (دلێر حەمە كەریم) بەرپرسی نوێی لقی 12ی ئەو حزبە، ژمارەیەك لە كارگیڕانی لق وهەروەها بەرپرسی ناوچەكانی (خورماڵ، پێنجوێن، سەیدسادق و پێنجوێن و شارەزوور) نامەیەكی ناڕەزایەتییان ئاراستەی (عەلی حوسێن كردووە و نیگەرانی خۆیان بە دیاریكردنی (دلێر حەمە كەریم) دەربڕیوە، بەڵام لەلایەن بەرپرسی مەكتەبی سیاسی پارتی لە هەڵەبجە و سلێمانی ئەوەیان پێراگەیەندراوە كە ئەو گۆڕانكارییانە لەدەستەڵاتی مندا نییە و تەنها فەرمانی (سەرۆك بارزانی) جێبەجێ دەكەم.
SNN ئەوەشی زانیوە، لەدوای زۆربوونی نیگەرانییەكان لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتی لە ئاستی مەكتەبی سیاسی ئەو بەرپرسی ناوچە و كارگیرلقانە ئاگادار كراونەتەوە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك قسە بۆ ڕاگەیاندنەكان بكەن و باس لە نیگەرانی بكەن وەك ئەوەی لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی 14 ڕوویدا، بە پێچەوانەوە هەر كادرێكی پارتی پابەند نەبێت ڕاستەوخۆ بەبێ لێپرسینەوە لە ریزەكانی ئەو حزبە دەردەكرێت.
SNN بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی بە (فازیل بەشارەتی) بەرپرسی پێشووتری لقی 12 و هەروەها چەند بەرپرسێكی دیكەی ئەو حزبە كرد لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەڵام كەسیان ئامادە نەبوون لەسەر ئەو پرسە قسە بكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









