
داگرتنى ته‌ماته له عه‌لوه‌ى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى له عه‌لوه‌ى سه‌وزه و میوه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى به‌شێك له سه‌وزه و میوه‌كان له ئێستادا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه، ده‌شڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌ن نرخى سه‌وزه و میوه‌كان له مانگى ره‌مه‌زاندا بۆ 50٪ دابه‌زێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى ئازار، عه‌تا محه‌مه‌د، نوێنه‌رى ژوورى بازرگانى له عه‌لوه‌ى سه‌وزه و میوه‌ى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند، “به‌هۆى پێگه‌یشتنى سه‌وزه و میوه‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق پێشبینى ده‌كه‌ین نرخى سه‌وزه و میوه‌كان له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ببینن، له ئێستاشدا نرخى به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانى وه‌ك پیاز و ته‌ماته و خه‌یار دابه‌زینیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، بۆ نمونه ئێستا كیلۆیه‌ك پیاز نرخه‌كه‌ى 500 دینار دابه‌یوه، په‌تاته 500 دابه‌زیوه و خه‌یاریش 250 دابه‌زیوه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینى ده‌كه‌ن نرخى سه‌وزه و میوه‌كان له مانگى ره‌مه‌زاندا چۆن بێت؟ عه‌تا محه‌مه‌د وتیشى: “بانكى ناوه‌ندى بڕیاریداوه دۆلارمان به نرخى بانكى ناوه‌ندى پێبفرۆشێت، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا بڕیاره‌كه نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بڕیاره كه نزیكه له مانگى ره‌مه‌زان نرخى سه‌وزه و میوه‌كان 50 بۆ 60٪ داده‌به‌زێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى عه‌لوه‌ى سه‌وزه و میوه‌ى سلێمانى پێیوایه، “نرخى شوتى و خه‌یار و ته‌ماته كه زۆرترین خواستیان له‌سه‌ره له مانگى ره‌مه‌زاندا دابه‌زینى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت”.
عه‌تا محه‌مه‌د له‌باره‌ى به‌رهه‌مى خۆماڵى هه‌رێمى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، “رێژه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆیی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه له چه‌ند ساڵى رابردوودا و پێشبینى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنى دابه‌زینى نرخه‌كان زۆر زیاتریش بێت له نرخه پێشبینى كراوه‌كان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








