گەشتوگوزاری دوكان لە بەرزكردنەوەی نرخی كەپەرە گەشتیارییەكان هۆشداری دەدات

قەزای دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان ئاماژە بەوەدەكات هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیارن لە ڕۆژانی نەورۆز، بۆ ئەومەبەستەش هەزار كەپری گەشتیاری ئامادەكراون و هۆشداریش دەدات لە بەرزكردنەوەی نرخەكان لە ڕۆژانی نەورۆز، جەختیش دەكاتەوە خاوەن كەپرە گەشتیارییەكانمان راسپاردووە كە دەستنەنێن بەڕووی هیچ گەشتیارێكەوە و دەبێت بەرهەر نرخێك بێت جێگەیان بۆ دابینبكرێت.
ڕێژین ڕەوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستمان بە ئامادەكاری كردووە بۆ پێشوازی لەهاتنی گەشتیاران بە بۆنەكانی سەری ساڵ و ڕاپەڕین و نەورۆز بەهار، بۆ ئەومەبەستەش زیاد لە هەزار كەپری گەشتیاری و دەیان هۆتێل و مۆتێل و ڕیستۆران لە سنورەكە بەڕووی هاتنی گەشتیاران كراونەتەوە و هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ ئاسانكاری هاتنی گەشتیاران بۆ سنورەكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و نەورۆز بەمەبەست لەلایەن هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە كار لە سەر ناشیرنكردنی هاوینەهەواری دوكان و كەپرە گەشتیارییەكان دەكەن، ئەوەش بە باسكردنی جۆرە نرخێك كە دوو لەڕاستییەوە، لەكاتێكدا شوێنی گەشتیاری واهەیە لە كوردستان لە ڕۆژانی ئاسایدا بۆماوەی 24 كاتژمێر 250 دۆلار لە گەشتیار وەردەگرێت كەسیش نییە باسی بكات، بەڵام ئێمە لەساڵێكدا تەنها لە ڕۆژانی نەورۆز ئەگەر نرخەكان بگەنە ئەو ئاستە بەهۆی زۆری خواست لەسەر كەپرە گەشتیارییەكان دەیكەنە هەڵایەكی ئیعلامی و كار لەسەر ناشیرنكردنی دووكان دەكەن.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ قایمقام و لایەنە پەیوەندیارەكانی دیكە كۆدەبینەوە لەسەر نرخی كەپرە گەشتیارییەكان هەرچەند دیاریكردنی نرخیش پەیوەندی بە ئێمەوە نییە بەڵام ڕێگە نادەین كەپرێك بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بدرێت بە 100 هەزار و كەپرێكی دیكەش بیدات بە 200 دۆلار ئەمە جێگای قەبوڵكردن نییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









