قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە عێراق هۆکارە بۆ گەرمبوونی بازاڕی ماددەی هۆشبەر

خواردنەوە کحولییەکان
SNN
میسال ئالوسی ساسەتمەداری سەربەخۆی عێراق، بە توندی دژی ئەو بڕیارەیە کە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولییەکان لە دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە بۆ ناو عێراق قەدەغە دەکرێت و ئاماژە بەوە دەکات کە داعش-یش هەمان کاریان کردووە و ئەوە پێشێلی ئازادی کەسییە.
ئاماژە بەوەشدەکات، وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت ئێران دەیەوێت بەغدای پایتەخت بکاتە دەوڵەتی ئیسلامی، هەروەها ئەو جۆرە بڕیارانە کە پێشێلی دەستووری عێراق دەکەن، کە ئازادی و ئازادیی کەسی بەخشیووە، بەتایبەتی کە عێراق وڵاتێکە کە ئاراستەی جیاوازە، چ ئایینی بێت یان ڕۆشنبیری، هەربۆیە ناتوانرێت بۆچوونێک لایەنە توندڕەوەکان بەسەر بۆچوونەکانی عێراقییەکاندا بسەپێندرێت.
روونیشی دەکاتەوە،”ڕەنگە ئامانجی ئەم بڕیارە بۆ زیادکردنی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان بێت لە عێراق، بەتایبەتی کە ئەم جۆرە بڕیارانە لە بەرژەوەندی ئەو لایەنانەن کە کار بۆ ناساندن و بازرگانیکردن دەکەن لە ماددە هۆشبەرەکاندا، بەڵام ئاکامی ماددە هۆشبەرەکان چەندین جار مەترسیدارترە لە خواردنەوە کحلوییەکان و کەسێک ئالودەی ماددەی هۆشبەربێت ئامادەیە هەموو شتێک ئەنجام بدات بۆ دەستکەوتنی چەند گرامێک لەو مادانە، جا بە دزی کردن بێت یاخود کوشتنی ئەنقەست و تاوانی پلان بۆ دارێژراو، بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ماددە کحولییەکاندا ئەم جۆرە تاوانانە نابینرێن”.
دەستەی گشتی گومرگی عێراق ئەمڕۆ شەممە، 4ی ئازار، ڕێنمایی داوە کە سەرجەم ناوچەکان و ناوەندە گومرگییەکان ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی خواردنەوە کحولییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە بکەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









