لەماوەی چوارساڵی تەمەنی ئەم كابینەیەدا زۆرترین پرۆژە لە هەولێرو كەمترینیش لە هەڵەبجە جێبەجێكراون

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی سەرۆكی حكومەت بانگەشەی ئەوەدەكات كە جیاوازی نەكردووە لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، بەڵام هەر خودی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەوە بڵاو دەكرێنەوە ئەوە دەسەلمێنن كە جیاوازییەكی زۆر لە ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە كراوە و لەماوەی چوارساڵی تەمەنی ئەم كابینەیەدا زۆرترین پرۆژە لە هەولێرو كەمترینیش لە هەڵەبجە جێبەجێكراون.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كابینەیەی ( مەسرور بارزانی ) خراپترین كابینەیە لە مێژووی حكومڕانی كوردیدا بەتایبەت لە سزادانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، چونكە ئەو بەڵێنانەی كە سەرۆكی حكومەت بە خەڵكی گەرمیان و هەروەها هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی داوە لەڕابردوودا سەرجەمیان وەك بانگەشەی هەڵبژاردن مامەڵەین لەگەل كراوە، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كابینەیە بەمەبەست پرۆژەی خزمەتگوزاری جیبەجێناكات، ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتیان تەواو بێزار ببن، ئەمەش پێشهاتێكی مەترسیدارە لەبەرامبەریشدا حكومەت زۆر بیباكە بەرامبەر بەهاووڵاتیان.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان دەست SNNكەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەی چوارساڵی تەمەنی ئەم كابینەیەدا 263 پڕۆژەن بە سەرمایەی 13 ملیار و شەش ملیۆن و 194 هەزار و 987 دۆلارە و جێبەجێكراون لەو ژمارەیەش لەپارێزگای هەولێر، 112 پڕۆژە بە سەرمایەی نۆ ملیار و 653 ملیۆن و 819 هەزار و 713 دۆلار و لە سلێمانی، 73 پڕۆژە بە سەرمایەی دوو ملیار و 269 ملیۆن و 522 هەزار و 497 دۆلار و لە پارێزگای دهۆك، 48 پڕۆژە بە سەرمایەی 590 ملیۆن و 703 هەزار و 345 دۆلار و لە پارێزگای هەڵەبجە، 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 28 ملیۆن و 363 هەزار و 167 دۆلار جێبەجێكراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









