“رێگە بەهیچ هێزێكی سیاسی نادەین كورسی پێكهاتەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت”

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر هەوڵەكانی پارتی بۆ قۆرخكردنی 11 كورسی كۆتای كەمایەتی و پێكهاتەكانی كوردستان لە هەڵبژاردنەكاندا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە سیاسەتی ئێمە ڕوونە و دژی هیچ پێكهاتیەك نین و تەنها داوامانكردووە ئەو پێكهاتانە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و نەبنە نوێنەری حزبێكی سیاسی، بۆیە نە ڕێگە بەخۆمان و نە هیچ هێزێكی سیاسی نادەین كورسی پێكهاتەكان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەكاربهێنێت.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتا تا ئێستا هیچ مەبەستێكمان نەبووە دژایەتی هیچ پێكهاتەیەك بكەین، بەڵكوو شەڕی ئێمە بۆ ئەوەیە كە پێكهاتەنان ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە پەرلەمان كە بتوانن داكۆكی لەمافەكانیان بكەن و نەبنە پاشكۆی هیچ حزب و هیزێكی سیاسی، وەك چۆن ئەو مافە بەخۆمان نادەین ببینە هۆی قۆرخكردنی كورسی كۆتاكان و نەهێڵین نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژارێن، بەهەمان شێوەش ڕێگەنادەین هیچ هێزێكی سیاسی ئەو مافە بەخۆی بدات كورسی كۆتاكان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی قۆرخ بكات و بەكاری بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگاڕاستەكە ئەوەیە بەهەموومانەوە لێگەڕێین با ئەو پێكهاتانە بۆخۆیان نومێنەری خۆیان دیاری بكەن و دەنگی پێبدەن و ببیتە نوێنەری ڕاستەقینەی پێكهاتەكان، هاوكات جەختیش دەكەینەوە كە ئەو 11 كورسییەی كۆتاكان دەبێت هاوشێوەی 100 كورسییەكەی پەرلەمان دابەشبكرێت بەسەر سنوری جوگرافی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو پێكهاتانە، ناكرێت هەر 11 كورسییەكە لە سنوری پارێزگای هەولیر كۆبكرێنەوە، بۆیە وەك چۆن مەسیحییەك لە هەولێر نوێنەری هەیە دەبێت مەسیحییەكیش لە سلێمانی نوێنەری هەبێت لە پەرلەمان.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە دانیشتنەكانماندا لەگەڵ لایەنی پارتی ئەوەمان بەڕوونی پێوتوون كە دەبێت بەلایەنی كەم چوار كورسی پێكهاتەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بن، بەجۆرێك دوو كورسی بۆ توركمانەكانی پارێزگای سلێمانی و دووكورسیش بۆ پێكهاتەكانی سریانی و ئاشووری دیاری بكرێت، جگە لەمە ناچینە ژێرباری هیچ فشارێكەوە بۆ ئەوەی كورسی كۆتاكان بۆ مەراسمی تایبەتی تاكە حزبێك بە كار بهێندرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









